Heman Hussein Yaseen
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2020
هەولێر - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ باران بارینی بە خوڕ شاری ھەولێری گرتەوە و لە چەندین ناوچە کێشەی ھاتوچۆی بۆ ھاووڵاتییان دروستکردووە.
دوێنێ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکردبوو کە رۆژی پێنجشەممە لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان ھەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بۆ بینینی فۆتۆ گالری بابەتەکە کلیک لەسەر ئێرە بکە.📷