Yıldız Nevin Gündoğmuş
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) رایگه‌یاند: ''نه‌خۆشێكمان له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵ بوو. پێشتریش نه‌خۆشێكی دیكه به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا. به‌داخه‌وه تێكڕای ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بووه به چوار''.
كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا رایگه‌یاند: '' له كۆی هه‌زار و ٩٨١ پشكنین كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا كراوه ١٦٨یان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه. ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان كه ١٩١ بوو گه‌یشته ٣٥٩. نه‌خۆشێكمان له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵ بوو. پێشتریش نه‌خۆشێكی دیكه به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا. به‌داخه‌وه تێكڕای ئه‌وانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بووه به چوار. ئازاره‌كه‌مان زیادی كرد به‌ڵام سه‌رده‌كه‌وین''.