Emre Aytekin
11 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیھاندا دوای تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩) چاکبوونەتەوە، ٤٩ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer"دا بڵاوکراوەتەوە کە پشت بە ئامارە نوێیەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیھاندا، ٤٩ ملیۆن و ٦٧ ھەزار و ٧١ کەس توانیویانە بەسەر نەخۆشیەکەدا سەربکەون.
ئەو چوار وڵاتەی بەرزترین رێژەی تووشبوون بەو پەتا جیھانییەیان تیادا تۆمار کراوە، ھەروەھا لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیشدا دێن کە زۆترین تووشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەم جۆرە نۆ ملیۆن و ٢٩٥ ھەزار و ٩٩٧ تووشبوو لە ئەمریکا، نۆ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار و ٩٥٣ تووشبوو لە ھیندستان، پێنج ملیۆن و ٩٣١ ھەزار و ٧٧٧ تووشبوو لە بەڕازیل و دوو ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ٦٦٩ تووشبووش لە رووسیا چاک بوونەتەوە.
ھەروەھا لە تورکیاش تاکوو ١٠ی کانوونی دووەم ٥٧٨ ھەزار و ٤٨٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە چین سەری ھەڵدا لە ماوەیەکی کورتدا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ھەرێمدا بڵاوبووەتەوە و بووە پەتایەکی جیھانگیر.
لە کاتێکدا لەسەرتاسەری جیھان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە گەیشتووەتە، ٧٠ ملیۆن و ٥٩٧ ھەزار حاڵەت، کۆی گشتیی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ یەک ملیۆن و ٥٨٦ ھەزار و ١٩ کەس.
ھەروەھا ١٩ ملیۆن و ٩٤٤ ھەزار و ٦٦٨ تووشبوو ھێشتا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.