Dilara Zengin Okay
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
كۆمپانیای ئه‌مریكی فایزه‌ر بۆ ده‌رمان، ئاشكرای كرد، چاوه‌ڕێیه ئه‌مساڵ ٥٤ ملیار دۆلاری له ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) و حه‌بی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه، ده‌ستبكه‌وێت.
فایزه‌ر ئاماره‌كانی چاره‌كی چواره‌می ساڵی ٢٠٢١ی كۆمپانیاكه‌ی بڵاو كرده‌وه.
كۆمپانیاكه ئاشكرای كردووه، ئه‌و داهاته‌ی له چاره‌كی كۆتایی ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناوه، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌سه‌دا ١٠٥ زیادی كردووه و بووه‌ته ٢٣،٨ ملیار دۆلار.
فایزه‌ر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه له ساڵی ٢٠٢١دا، به‌راورد به ساڵی رابردووتر، داهاتی نزیكه‌ی دوو هێنده بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٨١،٣ ملیار دۆلار.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بواری ده‌رمان پێشبینی ده‌كات داهاتی ئه‌مساڵی له‌نێوان ٩٨ بۆ ١٠٢ ملیار دۆلاردا بێت و له ڤاكسین و حه‌بی كۆرۆنا كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بایۆنتێكی ئه‌ڵمانی په‌ره‌ی پێداوه، ٥٤ ملیار دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت.
تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، چاوه‌ڕوانن ئه‌مساڵ له ڤاكسینی كۆرۆنا ٣٢ ملیار و له ده‌رمانی "Paxlovid" كه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنراوه، ٢٢ ملیار به‌ده‌ست بهێنن.