Zehra Ulucak,Nazlı Yüzbaşıoğlu
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
ئەنقەرە-AA
ماڵپەڕی "Worldometer" دوایین ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا چوار ملیۆن و ۲۰۰ هەزار و٩٥٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمارکراون، زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە یەک ملیۆن و ٣٦٧ هەزار و ٩٦٣ حاڵەتە.
دوای ئەویش ئیسپانیا بە ٢٦٤ هەزار و ٦٣٣ کەس، رووسیا بە ٢٢١ هەزار و ٣٤٤ کەس، بەڕیتانیا بە ٢١٩ هەزار و ١٨٣ کەس، ئیتاڵیا بە ٢١٩ هەزار و ٧٠ کەس، فەڕەنسا بە ١٧٦ هەزار و ٩٧٠ کەس، ئەڵمانیا بە ۱٧۱ هەزار و ٨٧٩ کەس، بەڕازیل بە ١٦٢ هەزار و ٦٩٩ کەس، تورکیا بە ۱٣٨ هەزار و ٦٥٧ کەس و ئێران بە ١٠٩ هەزار و ٢٨٦ کەس دێن.
هەروەها لە چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە، ٨۲ هەزار و ٩١٨ حاڵەت تۆمار کراوە.
لەو وڵاتانەشی زیاتر لە ٢٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە ژمارەکان بەم شێوەیەن:
کەنەدا ٦٨ هەزار و ٨٤٨ کەس، هیندستان ٦٧ هەزار و ٧٠٠ کەس، پێرو ٦٧ هەزار و ٣٠٧ کەس، بەلجیکا ٥٣ هەزار و ٤٤٩ کەس، هۆڵەندا ٤٢ هەزار و ٦٢٧ کەس، سعوودیە ٣٩ هەزار و ٤٨ کەس، مەکسیک ٣٥ هەزار و ٢٢ کەس، پاکستان ٣٠ هەزار و ٩٤١ کەس، سویسرا ٣٠ هەزار و ٣٠٥ کەس، ئیکوادۆر ٢٩ هەزار و ٥٥٩ کەس، چیلی ٢٨ هەزار و ٨٦٦ کەس، پورتوگال ٢٧ هەزار و ٥٨١ کەس، سوید ٢٦ هەزار و ٣٢٢ کەس، بێلاڕووس ٢٣ هەزار و ٩٠٦ کەس، سینگاپور ٢٣ هەزار و ٨٢٢ کەس، ئیرلەندا ٢٢ هەزار و ٩٩٦ کەس و قەتەر ٢٢ هەزار و ٥٢٠ کەس.
جێی ئاماژەیە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹دا لە ویلایەتی هوبی چین دەرکەوت تا ئێستا لە زیاتر لە ۲۰۰ وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.
بەهۆی ڤایرۆسەکەشەوە ۲٨٤ هەزار و ١٥۰ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩١ کەسیش چاکبوونەتەوە.