Fuat Kabakcı
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
پەکین - AA
بەپێی روونکردنەوەیەکی کۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین، لە ۲٤ کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ۳٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۱۹ حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزار و ۹٨۳ کەس، ٨۰ هەزار و ۲۷۰ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی گومانی توشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت ٥۲۰ کەسە و ئەوانەشی خراونتە کەرەنتینەوە ۳٦ هەزار و ٤۳۲ کەسن، ٤۹ هەزار و ٨٥٦ کەسیش دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ۱۲ کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتی هوبەی چین دۆزرایەوە و بەخێرایی بۆ ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە تەشەنەیکرد.
بەهۆی ڤایرۆسەکەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دۆخی لەناکاوی راگەیاند و زۆرینەی وڵاتانیش گەشتەکانیان بۆ چین وەستاند.