Fuat Kabakcı
02 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
په‌كین - AA
كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا 304 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ 14 هه‌زار و 380 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی دوو هه‌زار و 110یان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار و 544 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ 137 هه‌زار و 594 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، 328 كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌رمی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تی نزیكی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌سوتێندرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، 14 حاڵه‌ت و له هه‌رێمی ماكاو حه‌وت حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه ته‌نها له 24 كاتژمێرى رابردوودا، 45 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 590 حاڵه‌تی توشبوون و پێنج هه‌زار و 19 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو تۆماركراون.
زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له ویلایه‌تی هوبه‌ی تۆمار كراون، به‌جۆرێك له كۆی 304 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له سه‌رتاسه‌ری چین 294یان له‌م ویلایه‌ته بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی توشببوانی ڤایرۆسه‌كه له ویلایه‌تی هوبه‌ی نۆ هه‌زار و 74 كه‌سه.
به‌مهۆیه‌شه‌وه پشووی جه‌ژنی به‌هار له‌و وڵاته تا 13ی شوبات درێژكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته‌كانی ججیانگ 599، گوانگدۆنگ 604، هنان 493، هونان 389، ئانهوی 297، جیانگشی 333، جیناگسو 236، سچوان 231، ساندونگ 225 حاڵه‌تی توشبوون تۆمار كراون.
له گهورهشارهكانیشدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو تۆمار كراوه به‌جۆرێك ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه له په‌كینی پایته‌خت 168، له شانگه‌های 177، له تیه‌نجین 41 و له جۆنگجینگ 262 كه‌س بوون.
له وڵاتانی دیكه‌ش ژماره‌ی توشبووان به‌م جۆره بووه؛ له تایلاند 19، له ژاپۆن 20، له سینگاپور 16، له كۆریای باشوور 12، له ئوسترالیا نۆ، له مالیزیا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌شت، له فه‌ڕه‌نسا و ڤیێتنام هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش، له ئیمارات و كه‌نه‌دا هه‌ر یه‌كه‌یان چوار، له به‌ڕیتانیا، رووسیا و ئیتاڵیا هه‌ر یه‌كه‌یان دوو، له نیپاڵ، كامبۆدیا، سریلانكا، هیندستان، فليپين، فینلاد، ئیسپانیا و سوید هه‌ریه‌كه یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراوە.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبای چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه و له 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی شاره‌وانی وهان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانیكردن و کاركردن له بازاڕی به‌روبوومه ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه كوێره و ماره، به‌مهۆیه‌وه تا بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسه‌كه بازرگانیكردن به ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ڤایرۆسه‌كه بۆ شار و ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد و به‌م هۆیه‌وه له 22ی ئه‌م مانگه‌وه له 16 شاری ویلایه‌تی هوبای هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی وه‌ستێندراون. له به‌شێكی شاره‌كانیشدا ته‌نها نه‌خۆشخانه، ده‌رمانگا، به‌نزینخانه و ماركێته‌كانی فرۆشتنی خۆراك كراوه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه داخراون.
حكوومه‌تی چین له شاری ڤنجۆو و هه‌ردوو شارۆچكه‌ی هوانگگانگ و ججیانگی سه‌ربه شاری هوبای هاتوچۆی هاووڵاتییانی سنووردار كردووه، به‌فرمانی حكوومه‌ت له هه‌ر ماڵێكی ئه‌و ناوچانه دوو رۆژ جارێك كه‌سێك بۆی هه‌یه بێته ده‌ره و له بازاڕ پێداویستی خێزانه‌كه‌ی بكڕێت، جگه له سه‌ردانكردنی نه‌خۆشخانه و هه‌ندێك كاری به‌په‌له‌ی دیكه، هه‌موو هاتوچۆیه‌كی هاووڵاییان قه‌ده‌غه‌یه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه زۆرێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه جیهانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین وه‌ستاندووه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له ناكاوی راگه‌یاندووه.