ئەنقەرە
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل كازانجی بەبۆنەی 95 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو پەیامێكی ئاراستە كرد.
سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل كازانجی گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی 2015دا كە هاوكاتە لەگەڵ 95 ساڵی تەمەنی، لە 86 وڵاتی جیهان نوێنەرایەتی هەیە و لە 79 نەتەوەی جیاجیا بە گشتی دوو هەزار و 360 كارمەندی هەیە و ئاژانسی ئانادۆڵو وەكو سەرچاوەیەكی باوەرپێكراوی هەواڵ رۆژانە نزیكەی دوو هەزار و 200 هەواڵی جیاجیا، هەزار و 900 وێنە و 250 گرتەی ڤیدیۆیی دەخاتە بەردەم ئابۆنەدارانی".
كازانجی گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو لە كۆتایی ساڵی 2014دا لە 45 وڵاتی جیهان بە هەشت زمانی جیاجیا هەواڵ و زانیاری پێشكەشی هەزار و 450 ئابۆنەداری خۆی كردووە".
كازانجی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا گوتی: "لە 95 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو و 100 ساڵەی شەڕی چەناككەلە و ئەو شەهیدانەی كە ئەم خاكەیان وەكو وڵات بۆ ئێمە دابین كردووە بە رێزداری بە بیریان دەهێنم و نابێت لە بیر بكەین كە مەبەست لە دامەزراندنی ئانادۆڵو لە كاتی شەڕی رزگاریدا گەیاندنی دەنگی ئانادۆڵو بە جیهان بوو و دوای 95 ساڵ ئەمڕۆیش ئامانجمان ئەوەیە كە بە بەدواداچوون كردن بۆ فاكتەرەكانی گۆڕانكارییەكانی جیهان ئەو شوێنەیە كە تێیاداین و تا بتوانین لە سایەی دەزگایەك وەكو ئاژانسی ئانادۆڵویەوە ئەم شتانە بۆ نەسڵەكانی داهاتوومان بگوازینەوە".
كازانجی لە كۆتایی پەیامەكەیدا هەروەها دەستخۆشی لە سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچین ئاكدۆغان كرد بە هۆی هاوكاری و پشتگیریكردنیان لە بەرەو پێشەوە بردنی ئاژانسەكە.