خازر
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەشی راگەیاند: "وا چاوەڕوان دەكرێ بەتاڵكردنی ئەو كەمپە بۆ ئاسایشی پەنابەران و نەتوانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە سەلامەت پاراستن و هەروەها دابینكردنی خۆراك و خواردنەوە، كەرۆژانە وەك بەرپرسانی كەمپەكە رایانگەیاندووە دەیان ملیۆن دۆلار خەرجییان بووە."
لای خۆشییەوە بەرپرسی رێكخراوی مانگی سووری توركیا لوتفی ئاكار بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "بەیانی زوو داوامان لە بەرپرسانی كەمپی خازر كردووە، سەردانی كەمپەكە بكەین، بەڵام ئەو بەرپرسانەی پێیانی راگەیاندوون، كە بۆ سەلامەتی ئاوارەكان و بوونی بارگرانییەكی زۆر لەسەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی خۆراك و خوردنەوە كەمپەكەیان داخستووە."
هەر ئەمڕۆ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "نزیكەی ٢٥٠ هەزار ئاوارەی شارەكانی موسڵ و عێراق هاتوونەتە هەرێم و سەرەڕای گەمارۆكانی ئابووری بەغدا بۆ سەر هەرێم هیچ هاوكارییەكی كردەیی لەلایەن بەغداوە لەو باریەوە نەنراوە و بارگرانییەكی زۆر كەوتۆتە سەر هەرێم."