Deniz Çiçek Palabıyık
31 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک لە هەڵسەنگاندنێکیدا لەبارەی ئاماری گەشەی ئابووریی وڵاتەکەی لە چارەکەی دووەمی ساڵدا بەڕێژەی ٣،٨ ڕایگەیاند: ''سەرەڕای توندی هەلومەرجە داراییە جیهانییەکان و بازرگانی جیهانی کە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سەدا ١،٨ داکشاوە، لە چارەکی دووەمی ساڵی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی کاریگەریە ئابوورییەکانی کارەساتی بوومەلەرزەدا، ئابوورییمان بەردەوامە لە ئەدای گەشەسەندنی بەهێزی خۆی''.
شیمشەک هەڵسەنگاندنی بۆ ئاماری چارەکی دووەمی گەشەی ئابووریی وڵاتەکەی کرد کە لەلایەن دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK)ەوە بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی داتاکانی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی کە ئەمڕۆ لەلایەن TÜİKەوە ڕاگەیەندرا، ئابووریی تورکیا لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سەدا ٣،٨ گەشەی کردووە.
لەو بارەیەوە. وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا شیمشەک ڕایگەیاند: ''دەستمان کردووە بە بینینی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ئەو سیاسەتانەی لەبارەی سەقامگیری دارایی ماکرۆ جێبەجێمان کردووە. بەردەوام دەبین لە هەڵنانی هەنگاوە پێویستەکان لەپێناو دڵنیابوون درێژەکێشانی ئەم کاریگەریانە و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی''.
گوتیشی: ''سەرەڕای توندی هەلومەرجە داراییە جیهانییەکان و بازرگانی جیهانی کە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سەدا ١،٨ داکشاوە، لە چارەکی دووەمی ساڵی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی کاریگەریە ئابوورییەکانی کارەساتی بوومەلەرزەدا، ئابوورییمان بەردەوامە لە ئەدای گەشەسەندنی بەهێزی خۆی''.