Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
لە راگەیەنراوێکدا وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤارانک هەڵسەنگاندنی کرد بۆ ئامارەکانی نیشاندەری بەرهەمهێنانی پیشەسازیی بۆ مانگی تەمووز.
مستەفا ڤارانک باسی لەوەکردووە نیشاندەری بەرهەمهێنانی پیشەسازیی لەسەر ئاستی ساڵ لەسەدا ٥،٦ و لەسەر ئاستی مانگ لەسەدا ٣،٥ زیادیکردووە و ئەو زیادبوونەش لەسەروو چاوەڕوانییەکانی بازاڕەوەیە.
وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی زیادبوون لە بەرهەمهێنانی پیشەسازییدا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا ٧،٣یە و ئەم رێژەیە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو نیشانەی ئەدایەکی بەرزتر و بەهێزترە و رایگەیاندووە "بەو شێوەیەش ماوەی ٢٢ ساڵە بەرهەمهێنانی پیشەسازیی لە تورکیا بێ وەستان لە گەشەکردندایە. ئامارەکان جارێکی دیکە بەرگەگرتوویی بەردەوامی پیشەسازییەکەمان لەبەرامبەر هێرشە ئابوورییەکاندا نیشاندەدەن".