Ahmet Sertan Usul
31 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، خۆڕادەستکردنەوەی چوار تیرۆریستی ڕاگەیاند کە لە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی ڕایانکردبوو و خۆیان ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردبوویەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، بە ھەوڵەکانی ھێزەکانی گشتی جەندەرمە و پۆلیس بۆ قایل کردن، چوار تیرۆریست کە توانیبوویان لە ڕێکخراوی تیرۆریستی ڕابکەن، خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی ئەمنی کردەوە.
یەرلیکایا نووسیوێتی: "لە ئەنجامی ھەوڵەکان بۆ قایلکردنیان، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ٣٨ تیرۆریستی دیکە خۆیان ڕادەست کردووەتەوە. ڕێز لە قارەمانییەتی ئەوانە دەگرم کە لە ھەموو بوارێکدا بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە. یەک ئامانجمان ھەیە، ئەویش ھەتا لەچالاکی خستنی دوا تیرۆریست و کۆتایی ھاتن بە تیرۆر، بەرەنگارییەکەمان بە ئیرادە و پێداگرییەوە بەردەوامی پێ بدەین".