Övünç Kutlu
06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
ڤیه‌ننا – AA
كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه (ئارامكۆ) له یه‌كه‌م خستنه‌ڕووی پشكه‌كانی به رووی خه‌ڵكدا به به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی ٢٥ ملیار دۆلار داهات ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد.
ئارامكۆ رایگه‌یاندووه له سه‌دا ١،٥ی به‌شه‌كه‌ی كه به تێكڕایی له سێ ملیار پشكی كۆمپانیاكه پێك دێت خستۆته ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه بۆ سه‌ر پشكێك داوای به‌رزترین رێژه‌یان له وه‌به‌رهێنه‌ران كه ٣٢ ریاڵی سعوودی (٨ دۆلار و ٥٣ سه‌نت)ه كردووه و به‌مجۆره‌وه كۆمپانیاكه بڕی ٢٥ ملیار و ٥٩ ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.
بڕی ئه‌و ٢٥ ملیار و ٥٩ ملیۆن دۆلاره‌ی ئارامكۆ به‌ده‌ستی هێناوه به پێش كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌كنه‌لۆژی چینی عه‌لی بابا كه‌وتۆته‌وه كه له ٢٠١٤ له نیویۆرك له IPO بڕی ٢١ ملیار و هه‌شت ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنابوو.
به به‌ده‌ستهێنانی بڕی ٢٥ ملیار و ٥٩ ملیۆن دۆلار بۆ له سه‌دا ١،٥ پشكه‌كانی كۆمپانیاكه نرخی ئارامكۆ له بازاڕدا گه‌یشته سه‌رووی یه‌ك ترلیۆن و حه‌وت ملیار دۆلار.
به‌مجۆره ئارامكۆی سعوودی توانی به پێش كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مریكی Apple بكه‌وێته‌وه كه نرخی له بازاڕدا یه‌ك ترلیۆن و یه‌ك ملیار دۆلاره و ببێته به‌نرخترین كۆمپانیا له جیهاندا.