اربیل
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هێزه‌كانییان دوو هاووڵاتی ئێرانی‌یان به‌بڕێك پاره‌ی دۆلاری ئه‌مریكی ته‌زویره‌وه ده‌ستگیركردووه كه‌به‌نیاز بون له‌شاری سلێمانی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كهكۆپییهكی ده‌ست(ئه‌نادۆڵ) كه‌وتووه، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ، ڕۆژی ڕابردوو دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه‌بڕێك پاره‌ی دۆلاری ته‌زویریان پێ بووه.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه"ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ناویان ( ر , م , أ ) ته‌مه‌ن (23 ) ساڵا و ( ص , م , ك ) ته‌مه‌ن (30) ساڵانه‌و به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئێرانن و دانیشتوی شاری بانه‌ن و پیشه‌یان كاسبه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه"له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی ( 10.000 ) دۆلاری ئه‌مریكی له‌جۆری( 100 ) دۆلاری ساخته كراودا، كه‌به‌نیاز بوون له ناو بازاره‌كانی شاری سلێمانیدا بڵاوی بكه‌نه‌وه. له‌كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه" به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی (281) له‌یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تباره‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.