نەتەوە یەکگرتووکان
دوای ئەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن), لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆی دەرکەوت کە (١.١)ملیار کەس لە کەش و ھەوایێکی کراوەدا دەست بە ئاو دەگەیەنن, رۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی بە رۆژی توالێتی جیھانی ناساند. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم کارەی ئەنجامدا بە مەبەستی رێگەگرتن لە دەست بەئاوگەیاندن لە دەرەوە و پێشێلنەکردنی مەرجەکانی پاکژی و تەندروستی.جێگری سکرتێری گشتی (یو ئێن) جان ئەلیاسۆن روونیکردەوە کە مەرجەکانی تەندروستی و پاکژی بووە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ پەسندکرانی پێشنیارەکە. جان ئەلیاسۆن وتیشی"سەرەڕای ھەزار ساڵ کۆشش بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن, بەپێی تۆمارەکانی رۆژگاری ئەمرۆماندا لە ھەر ٣ کەس کەسێک بەپێی مەرجی تەندروستی و پاکژی سەرئاو بە ئەنجام ناگەیەنێت. وە لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی ٢ ھەزار منداڵ بەھۆی سکچوونەوە گیان لەدەستدەدەن. ئەوە لەکاتێکدایە کە لە وڵاتە تازە پێشکەوتووەکاندا ساڵانە ٢٦٠ ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەی ئاوەڕۆکان و ئاوی پاک سەرف دەکرێت "
جان ئەلیاسۆن بابەتەکەی بە خاڵێکی رەوشتی بەستاوە و وتی"ئەو ئافرەتانەی کە پێداویستی توالێتیان دروست نیە , زیاتر مەترسی دەستدرێژی و تەعەدالێکرانیان لەسەرە".بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, لەنێو ٧ ملیار مرۆڤی سەر رووی زەویدا , ٦ ملیار موبایل بەکاردەھێنن و تەنھا ٤.٥ ملیاریان لەژێر مەرجی پاکژی و تەندروستیدا دەست بە ئاو دەگەیەنن.