مه‌درید
ڕوداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له ناوچه‌ی گالیسیا ی ئیسپانیا نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سانتیاگوكۆمپۆستیلا ڕویدا ,به‌هۆی خێراییه‌كی زۆر كۆنتڕۆلی له ده‌ستدا , له‌سه‌ر هێڵی ئاسنین ده‌رچوو.دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له پێچێكی ترسناكدا كه‌پێویسته خێراییه‌كه‌ی له سه‌عاتێكدا له80 كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت , كه‌چی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له‌م ڕێژه‌یه زۆر خێراتر بووه. 13 له فاڕگۆنهكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له هێڵ ده‌رده‌چن و به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنیان دیمه‌نی چه‌نده‌ها لاشه‌ی فڕیو ده‌بینرێت له گرته ڤیدیۆكاندا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕوداوه‌ش له‌كۆی 238گه‌شتیار 78 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌هۆی ئه‌م ڕوداوه دڵته‌زێنه‌وه ته‌واوی خه‌ڵكی مه‌درید نیگه‌ران بوون و جه‌ژنیان لێ بوو به پرسه.وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوه ڕایگه‌یاند كه هیچ ده‌ست و لایه‌نێك له‌پشت ئه‌م ڕوداوه نیه.به‌پێی ئاماری ڕوداوه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیسپانیادا له‌ساڵی 1944 له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری پڵینكیا لاگۆڕونا 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌ساڵی 1972 له هێڵی كادیز سیڤیڵا 77 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.