03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2020
باكو – AA
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ٦ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه كه نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر داوای سعوودیه دوای كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.