Muhammet Kurşun
20 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
تاران - AA
وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئوجی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە بواری وزەدا، رێککەوتننامەی گرنگیان لەگەڵ رووسیا واژوو کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکانیان دەبینین.
جەواد ئوجی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، نیکۆلای شولگینۆڤ لە مۆسکۆ، زانیاری خستەڕوو.
وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئوجی ئەوەی ئاشکرا کرد کە مانگێک بەرلە ئێستا پلانێکی گشتگیرییان لە بارەی وزەوە پێشکەشی کۆمپانیا رووسییەکان کردووە و گوتیشی: "لەگەڵ رووسیا رێککەوتننامەی گرنگمان لە بواری وزەدا واژوو کرد. لەگەڵ زۆرێک لە کۆمپانیا رووسییەکان لە بوارەکانی فراوانکردنی کێڵگەکانی نەوت و غاز، دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوت و ئاڵوگۆڕی تەکنەلۆجیا، چەند رێککەوتننامەیەکی باشمان واژوو کردووە".
جەواد ئوجی ئاماژەی بەوەش دا کە لە نزیکەوە چاودێریی ئەنجامی ئەو رێککەوتننامانە دەکەن کە لەگەڵ بەرپرسان و کۆمپانیاکانی رووسیا، واژوویان کردووە.