15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، به ٣١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣١ دۆلار و ٥٥ سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٣١ دۆلار و ١٢ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له كاتژمێر ٠٩:٤٥ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٢،٦٦ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٣١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٢٨ دۆلار و ١٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به پێی راپۆرتی مانگانه‌ی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA) سه‌باره‌ت به بازاڕی نه‌وت، به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئۆپیك له مانگی نیساندا به به‌راورد به مانگی پێشووتر دوو ملیۆن و ٣٨٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٠ ملیۆن و ٧٣٠ هه‌زار به‌رمیل.
له‌م نێوه‌نده‌دا، بانكی وه‌به‌رهێنانی Barclays كه ناوه‌نده‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی بۆ ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك برێنت و رۆژئاوای ته‌كساس به پێنج بۆ شه‌ش دۆلار دانا و، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش ١٦ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كانی Enverus كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، ژماره‌ی سه‌كۆكانی نه‌وت و غاز له‌و وڵاته ٢٩ دانه كه‌میكردووه و دابه‌زیوه بۆ ٣٦٩ دانه.
زیادبوونی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئابووریی و راگه‌یاندنی هه‌ندێ وڵات بۆ زیاتر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی ئۆپیك پڵاس بڕیاری له‌سه‌رداوه له‌گه‌ڵ كهمكردنهوهكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، پشتیوانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٣٢ دۆلار و سێ سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٣١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣١ دۆلار و ٧٥ سه‌نت بۆ ٣١ دۆلار و ٤٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.