14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، به ٢٩ دۆلار و ٤٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته،٣٠ دۆلار و ٥٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٩ دۆلار و ١٩ سه‌نت ته‌واو كرد.
له كاتژمێر ٠٩:٣٩ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٨٥ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٢٩ دۆلار و ٤٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٢٥ دۆلار و ٥٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، بڵاوی كرده‌وه كه نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له هه‌فته‌ی رابردوودا، ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا ٠،١) كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ ٥٣١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی زیادبوونی چوار ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل بوو. له هه‌فته‌ی پێشووتردا، نه‌وتی خاوی عەمبارکراو، چوار ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردبوو.
فه‌رمانگه‌كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌میی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای بۆ ئه‌مساڵ ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل هێنایه‌خوار. به‌پێی ئه‌وه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تێكڕای به‌رهه‌میی نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌مساڵدا، ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی ئۆپیك له مانگی نیساندا به به‌راورد به مانگی پێشووتر، یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٠ ملیۆن و ٤١٠ هه‌زار به‌رمیل، هه‌روه‌ها رێژه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وتی ئۆپیک له جیهاندا سه‌دا ٣٠،٦ بوو.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نیگه‌رانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، سه‌رله‌نوێ خواست له‌سه‌ر نه‌وت سنووردار ده‌كاته‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌شی سنوورداربكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتی مانگانه‌یه‌ی نه‌وت ده‌بێت كه ئه‌مڕۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه بڵاوی ده‌كاته‌وه و زانیارییه‌كانی مانگی نیسان له‌خۆ ده‌گرێت.
ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٣٠ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٣١ دۆلار و ٨٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٨ دۆلار و ٥١ سه‌نت بۆ ٢٦ دۆلار و ٨٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.