Zana Natık Kerem
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم".
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشنیازی بۆ بانکی بازرگانیی عێراقی "TBI" کردبوو، ٤٠٠ ملیار دینار بە قەرز بنێرێت بۆ ھەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، نەرمین مەعروف رایگەیاندبوو، بانکی بازرگانیی عێراقی ئەو پارەیە بە قەزر دەداتە ھەرێمی کوردستان و دواتر لە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی ٢٠٢٣ دەبڕدرێت.
لە ماوەکانی رابردوودا راگەیەنرا کە ھەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ رێککەوتن و پشکی ھەرێمی کوردستان بەڕێژەی ١٢،٦٧ لەسەدا دیاریی کراوە.