Muzaffer Çağlıyaner,Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
عوسمانییه - AA
به هۆی بارینی باران له‌كاتی خۆیدا و هاتنی وه‌رزی گه‌رما، جووتیارانی ناوچه‌ی چوكورۆڤا ئه‌مساڵ به‌روبوومی گه‌نم 15 بۆ 20 رۆژ زووتر له ساڵی رابردوو دروێنە دەکەن.
بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی عوسمانییه، مسته‌فا ئۆرێل رایگه‌یاند، "ساڵی رابردوو باشترین به‌ربوومی ده ساڵی رابردوومان هه‌بوو و به‌تێكڕا 550 كیلۆگرام به‌رهه‌ممان هه‌بوو. پێموایه ئه‌مساڵیش بهربوومەکەمان هیچی له ساڵی رابردوو كه‌متر نابێت. ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌و زهویانەی کە ئاو دەدرێن 500 له زهویانەی کە پشت بە باران دەبەستن 400 بۆ 450 كیلۆگرام به‌رهه‌ممان هه‌بێت".