Nuran Erkul Kaya
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
ئیستانبوڵ – AA
كه‌شتیی هه‌ڵكۆڵین و گه‌ڕان و پشكنینی فاتیح كه یه‌كه‌مین هه‌ڵكۆڵینی قوڵاییی ده‌ریای نیشتمانی له ده‌ریای ره‌ش ئه‌نجام دا، له كێڵگه‌ی گازی ساكاریا ٣٢٠ ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتی دۆزییه‌وه. ئه‌مه‌ش بڕی خه‌رجی ساڵانه به نزیكه‌ی ١٢ ملیار دۆلار له كڕینی گازی سروشتی‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه و به راده‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی له ده‌ره‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك "موژده" رایگه‌یاند، كه‌شتی فاتیح توانی گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی گازی سروشتی له مێژووی توركیادا بدۆزێته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م به‌رهه‌می كرده‌یی كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له ده‌ریادا چڕ كرابووه‌وه.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی له ١٧٠ كیلۆمه‌تر له ناو ده‌ریادا له ناوچه‌ی دیاریكراوی ئابووری ده‌ریای ره‌شدا ئه‌نجام درا و به‌شێكی گرنگی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌مه‌ودوا ده‌رگا به رووی قۆناغێكی نوێ‌دا ده‌كاته‌وه بۆ كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له ده‌ریاكاندا.
له كاتێكدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت گرنگیپێدانی كۆمپانیا تایبه‌تمه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ده‌ریای ره‌ش زیاد بكات، واش لێك ده‌درێته‌وه كه پێشهاتێكی گرنگ بێت و بتوانێت هاوكێشه‌كان له ناوچه‌كه بگۆڕێت.
- تاكوو ئێستا توركیا ١٦ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا گازی به‌رهه‌م هێناوه
له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌كانی وشكانی و ده‌ریا له كۆتایی ٢٠١٩ به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٤٧٣ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا، تاكوو ئێستا كۆی ئه‌و گازه سروشتییه‌ی له‌و وڵاته به‌رهه‌مهێندراوه گه‌یشتووه‌ته ١٦ ملیار و ٦١٥ ملیۆن مه‌تر سێجا. ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه‌ش به‌شێكی له‌لایه‌ن TPAO و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی له‌لایه‌ن كۆمپانیا ناوخۆی و بیانییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
توركیا له رێگای به‌رهه‌مهێنانی ٤٥ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی له ساڵێكدا ته‌نها ده‌توانێت پێداویستی خۆی بۆ گازی سروشتی به رێژه‌ی له سه‌دا یه‌ك پڕ بكاته‌وه، له سه‌دا ٩٩ پێداویستی گازی سروشتییش له رێگای هێڵی بۆڕی له رووسیا، ئازه‌ربایجان و ئێران و هه‌روه‌ها گازی سروشتیی شلكراوهش له ئه‌مریكا، نه‌رویج، قه‌ته‌ر، جه‌زائیر و وڵاتانی دیكه‌وه هه‌نارده ده‌كات.
به‌پێی گۆڕانكاری له نرخی نه‌وتیشدا نرخی گازی سروشتیش ده‌گۆڕێ. له كاتێكدا نرخی نه‌وت ١٢٠ دۆلار بوو له ٢٠١٤ توركیا بڕی زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلاری به گازی سروشتی دابوو، به‌ڵام كاتێك نرخی نه‌وت داكشا بۆ ٣٠-٦٠ دۆلار توركیا له ٢٠١٥ و دواتر بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له كڕینی گازی سروشتی دا له‌نێوان ١٠-١٥ ملیار دۆلاردا بوو.
وا لێك ده‌درێته‌وه یه‌ده‌گه‌كانی دیكه‌ی گازی سروشتی توركیا كه زیاتر له ناوچه وشكانییهكانن سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا بێت.
له‌م میانه‌یه‌دا له رێگای دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی گازی سروشتی ٣٢٠ ملیار مه‌تر سێجا له ده‌ریای ره‌ش، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له توركیا تاكو ئێستا نزیكه‌ی ٢٠ هێنده زیاد بكات.
كێڵگه‌ی گازی ساكاریا له دۆخێكدایه كه ده‌توانێت ساڵانه ١٠ ملیار مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنێت. توركیا ته‌نها له‌م خاڵه‌وه ده‌توانێت پێداویستی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی گازی سروشتی بۆ ٣٢ ساڵ به‌رهه‌م بهێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م دۆزینه‌وه كه وه‌ك هه‌واڵده‌ری دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دیكه‌یه له ناوچه‌كه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕێژه‌كه له رێگای هه‌ڵكۆڵینه‌وه زیاد بكرێت.
دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی گازی سروشتی نوێ له‌لایه‌ن توركیاوه، ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره گازه و رێگه‌گرتن له هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی، ئه‌مه‌ش رۆڵی گرنگی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به ده‌ره‌وه. له‌م پێناوه‌دا توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی چڕ كردووه‌ته‌وه و له رێگای كه‌شتییه‌كانی یاڤوز و فاتیحه‌وه نۆ هه‌ڵكۆڵینی قوڵاییی ده‌ریای ئه‌نجام داوه.
- له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش بڕه‌خسێ گازی سروشتی هه‌نارده بكرێت
سه‌رۆكی یه‌كێتیی دابه‌شكردنی گازی سروشتی له توركیا، یه‌شار ئارسڵان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵووی راگه‌یاند كه توركیا ساڵی رابردوو ٤٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی هاورده كردووه و گوتی: "كه بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه ساڵانه ١٢ ملیار دۆلارمان بۆ گازی سروشتی ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه ١٠ ملیار مه‌تر سێجا له‌و بیره تازه دۆزراوهنهدا گازی سروشتی به‌رهه‌م بهێندرێ ساڵانه تێچووی گازی سروشتی هاورده‌كراو نزیكه‌ی دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار كه‌م ده‌كات".
ئارسڵان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاتێك سه‌رنج بده‌نه پشتبه‌ستوویی توركیا به گازی سروشتی هاورده‌كراو به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی نیشتمانی له زۆر خاڵه‌وه گرنگه و گوتی: "له پێنج ساڵی داهاتوودا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هاورده‌كردنی گازی سروشتی به نزیكه‌ی بڕی ٣٠ ملیار مه‌تر سێجا كۆتایی دێت. به دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نوێكان ده‌تواندرێت به‌شێك له‌و گازه سروشتییه هاوردهكراوهی گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر كراوه پڕ بكرێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ین له ساڵانی داهاتوودا داواكاری له‌سه‌ر گازی سروشتی زیاتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتن به گرێبه‌سته‌كانی هاورده‌كردنی گازی سروشتی كاریگه‌ریش له نرخی گازی سروشتی و فره‌یی داوا و خواست ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌وانه‌یه ته‌وه‌ری له‌م جۆره‌ش بێنه ئارا كه له قۆناغی مامناوه‌ند و دوورمه‌ودادا گازی سروشتی هه‌نارده‌ش بكرێت".