Zana Natık Kerem
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند کە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەکتر، بەردەوامن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس جیھانگیر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە تیمەکانیان بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەکتر، بەردەوامن لە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٦٣ ھەزار و ٦٠٠ لتر نەوتی سپی بەسەر ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی بەرسیڤی دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەشکراوە کە ھەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتی سپی پێدراوە.
عەلی عەباس جیھانگیر باسی لەوەش کردووە کە بەھەمان شێوەی تیمەکانیان لە پارێزگای ھەولێر، ١١ ھەزار و ٣٨٥ سەبەتەی خوراک، هەروەها یارمەتی تەندورستیی و سووتەمەنیان بەسەر ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی خازر و حەسەن شام دابەش کردووە.