Zana Natık Kerem
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، تیرۆریستێک و ١١ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای بەغدا، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ئۆپەراسیۆندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو، لەگەڵ حەوت کەسیان بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە رۆژھەڵاتی بەغدا دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا، گیراون.
شانەی ناوبراو راشیگەیاندووە کە ھەروەھا ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ کەسیان بەتۆمەتی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا، دەستگیرکردووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان، ئافرەتە.
باسی لەوەش کردووە کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان، رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا، سزای عادیلانە بدرێن.