Zana Natık Kerem
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتووەتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لەڕێگای بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە، گەیشتووەتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
حکوومەتی عێراق ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی بە دوو قۆناغ خستە ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
رۆژی ١٨ی نیسانی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبووەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا بوودجەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی ٤٠٠ ملیار دینارە.
چاوەڕان دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات.