Heman Hussein Yaseen
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2020
ههولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ھەریەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرک و دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی کردووە و تیاییدا داوای کردووە، ھەناردەکردنی ھێلکە قەدەغە بکرێت.
لە نووسراوەکەدا کە واژووی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامی جەلال-ی لەسەرە ھاتووە ''لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و رەزامەندی وەزیری ناوخۆ، تکایە کاری پێویست ئەنجام بدەن بە قەدەغەکردنی ھەناردەکردنی ھێلکە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان''.