Zana Natık Kerem
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە ــ AA
ھەناردەکردنی تورکیا لە میانی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٩،٤ لەسەدا بەرزبووەتەوە.
دەزگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە کە کۆی داھاتی ھەناردەکردن لە میانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ١٥ ملیار و ٥٢٩ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٩،٤ لەسەدا بەرزبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە ھاوردەکردن لە میانی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەڕێژەی ٢١،٣ لەسەدا دابەزینی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە ١٦ ملیار و ١٨٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی دەزگاکە، کورتھێنانی بازرگانی دەرەکی ھەر لە میانی ئەو ماوەیەدا، بەڕێژەی ٨٩،٨ لەسەدا دابەزیوە و گەیشتووەتە ٦٥١ ملیۆن دۆلار.
لە میانی ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٨دا، کۆی داھاتی ھەناردەکردنی تورکیا بەراورد بە ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٧دا، بەڕێژەی ٧،٧ لەسەدا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ١٥٤ ملیار و ١٨٦ ملیۆن دۆلار.