Ebru Şengül Cevrioğlu
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١٠٥ دۆلار و ٧١ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٩ دۆلار و ٩١ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١١ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی ٢،٣١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١٠٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٩٨ دۆلار و ٢٥ سەنت فرۆشرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ خوار ١٠٠ دۆلار دابه‌زی، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له خستنه‌ڕوو به‌هۆی دانوستانه‌كانی رووسیا و ئۆكراینا كه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامن، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به به‌رزبوونه‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
به‌هێزبوونی چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ زیادبوونی خستنه‌بازاڕ له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌وه، بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، كیشیدا فومیۆ دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ جێنشینی ئیمارات، محه‌مه‌د بن زاید ئال نهەییان رایگه‌یاند "وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) داوام له ئیمارات كرد به‌شداری هاڤڕكی پێشكه‌ش بكات. ئیمارات گرنگه بۆ جێگركردنی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. ژاپۆن و ئیمارات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت".
ئۆپیكیش به پاساوی زیادبوونی ناڕوونییه‌كان له پێشهاته‌كانی ئۆكراینا له راپۆرتی مانگه‌ی خۆیدا، مه‌زه‌نده‌ی خۆی بۆ دواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێگیر كرد، به‌م پێیه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو رۆژانه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٠٠ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل.
زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له چین كه له سه‌ره‌تای ٢٠٢٠ه‌وه ئێستا به چڕترین شێوه هه‌ستی پێ ده‌كرێت، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت. لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین بڵاوی كرده‌وه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌و وڵاته سێ هه‌زار و ٦٠٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له ناوچه وشكانییه‌كانی چین تۆمار كراون.
لای خۆیشیه‌وه به‌پێی پێشبینی ئه‌نیستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ستۆكهكانی نه‌وتی خاوی بازرگانیی ئه‌و وڵاته به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر سێ ملیۆن و ٧٥٤ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه، چاوه‌ڕوانییه‌كانی بازاڕ به جۆرێكه كه ستۆكهكان بۆ یه‌ك ملیۆن و ٨٧٦ هه‌زار به‌رمیل كه‌م ببنه‌وه.
زیادبوونی ژماره‌ی ستۆكهكان، به زیادبوونی هه‌ستی كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له ئه‌مریكا، كاریگه‌ری كرده سه‌ر نرخی نه‌وت.
فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی زانیاری له‌باره‌ی ستۆكهكانی نه‌وت بڵاو ده‌كاته‌وه.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١٠٢ دۆلار و ٥٧ سەنت بۆ ١٠٣ دۆلار و ٣٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٠ دۆلار و ١٥ سەنت بۆ ٩٩ دۆلار و ٧٠ سەنت بمێنێتەوە.