Firdevs Yüksel
19 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٤ دۆلار و ٨٤ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٣ دۆلار و ١٦ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٥٨ــەوە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا ٠،٥٨ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و بە ١١٢ دۆلار و ٥٩ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٦ دۆلار و ٩٥ سەنت فرۆشرا.
نیگه‌رانی له داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرایناوه و راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لیبیا كێشه‌كانی قوڵتر كردووه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكیش به‌رامبه‌ر به‌های دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیكه، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ كڕیاران ئه‌مه‌یش گوشاری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروست كردووه.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٣ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ١١٥ دۆلار و ٦٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١٢ دۆلار و ١٧ سەنت بۆ ١١٠ دۆلار و ٤١ سەنت بمێنێتەوە.