Sayed Khodaiberdi Sadat
19 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2022
کابول - AA
لە کابول پایتەختی ئەفغانستان، هێرشی بۆمبی یەک لە دوای یەک کرایە سەر خوێندنگەی ئامادەیی عەبدول رەحیم شەهید و خولی فێربوونی مومتاز لە خۆرئاوای شارەکە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کابول لە حکوومەتی کاتی ئەفغانستان، خالید زادران لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە خۆرئاوای کابول، سێ تەقینەوە شیعەکانی کردووەتە ئامانج.
خالید زادران ئاماژەی بەوە کردووە کە تەقینەوەکان کوژراویان لێکەوتووەتەوە.
گەواهیدەران باس لەوە دەکەن کە هێرشەکان، کوژراو و برینداریشیان لێکەوتووەتەوە.
هاوکات تەواوی ئەو شەقامانەی دەچن بۆ ناوچەکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
هێشتا هیچ لایەنەک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکان رانەگەیاندووە.