Firdevs Yüksel
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٨ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٨ دۆلار و ٧٠ سه‌نت و به ٤٨ دۆلار و ٢٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٦دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٢١ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٨ دۆلار و ١٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤٥ دۆلار و ١٤ سه‌نت فرۆشرا.
هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كان له‌باره‌ی دروستكردنی ڤاكسینی چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئابووری له جیهاندا و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٨ دۆلار و ١٣ سه‌نت بۆ ٤٨ دۆلار و ٣١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٧ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بۆ ٤٧ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.