30 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤١ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤١ دۆلار و ٧١ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٢٣هوه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٢١ دابه‌زیوه و به ٤١ دۆلار و ٦٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٩ دۆلار و ٤١ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاویندا له وڵاته خاوه‌ن ئابوورییه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و ئاسیادا به‌كارهێنانی گواستنه‌وه و به‌كاربردنی بانزین زیادی كردووه خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی زیندووبووه‌ته‌وه و دوێنێ نرخی نه‌وت سه‌دا سێ به‌رزبووه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كاره‌كانی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی لیبیا، نیگه‌رانیی زیاد خستنه‌بازاڕی نه‌وتی دروستكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی نیشتمانیی لیبیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به‌رپرسه له ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له وڵات‌دا، باس له‌وه كراوه كه دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ درێژه‌ی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و به‌دوای چاره‌سه‌ریشدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی وڵات نه‌كرێنه ئامانجی سه‌ربازیی و نه‌بنه بابه‌تی سه‌ودای سیاسیی.
له لایه‌نی خستنه‌بازاڕی نه‌وتدا، مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر چالاكیه ئابوورییه‌كان و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دروستكردووه، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٦٧ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٨٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٣٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.