Firdevs Yüksel
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ههینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٩٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٣ دۆلار و ٥٢ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٣ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٣،٥١ نزمبوونهوهی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٠ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٦٧ دۆلار و ٩٤ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی حاڵهته تۆماكراوهكانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و گرتنهبهری رێوشوێنه نوێیهكان بۆ بەرگرتن لهو گۆڕاوەی كۆرۆنا، كاریگهریی نهرێنیی كرده سهر داواكاری لهسهر نهوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و یهك سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٠ دۆلار و ٦٠ سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ١٩ سەنت بمێنێتەوە.