Dildar Baykan Atalay
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
رۆمین ئیقبال، لێپرسراوی نووسینگه‌ی ئۆهایۆ'ی ئەنجوومەنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسلام و ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی موسڵمانانه له ئه‌مریكا، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی "١٣ ساڵه سیخوڕی بۆ گرووپه دژه موسڵمانه‌كان ده‌كات" له‌كار لادرا.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی كرده‌وه، رۆمین ئیقبال كه وه‌ك لێپرسراوی نووسینگه‌ی ئەنجوومەنەکە له شاری كۆڵومبوس سەربە ویلایه‌تی ئۆهایۆ و چالاكوان كاری ده‌كرد چه‌ندین ساڵ بوو گرنگی به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی موسڵمانان ده‌دا.
رۆمین ئیقبال كه گوێی بۆ كێشه‌كانی موسڵمانان ده‌گرت و موسڵمانان باسی ئه‌و جیاكارییانهیان له‌لای ده‌كرد كه به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته به‌ر، ده‌چووه ناو ورده‌كاری ناو ژیانی موسڵمانان و رێنمایی ده‌كردن، كه‌چی ئەنجوومەنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسلام و ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه رۆمین ئیقبال سیخوڕی كردووه و به‌م هۆیه‌وه له‌كار لایان داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبراو بلانیكهم ١٣ ساڵه ئه‌و زانیارییه نهێنییانه‌ی به ده‌ستی گه‌یشتوون به گرووپێكی دژی موسڵمانانی داوە و گفتوگۆكانی ناو ئەنجوومەنەكهیشی به‌نهێنی تۆمار كردوون.
لای خۆیشیه‌وه پارێزه‌ری ئەنجوومەنەكە، لینا میسری رایگه‌یاند، رۆمین ئیقبال كرێدی كارتی نووسینگه‌ی ئەنجوومەنەكەی به‌كار هێناوه و چه‌كی پێ كڕیووه.
لینا میسری له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو، پارچه چه‌كه‌كان گه‌یشتوونه‌ته نووسینگه‌كه و له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی خۆجێی و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBIیان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هەروەها سه‌رۆكی ئەنجوومەنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسلام و ئه‌مریكا، نیهاد عەوەز له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیوویه‌تی "ئه‌وانه‌ی روویانداوه، وه‌ك هاووڵاتییانی ئه‌مریكا پێشێلكاری نهێنییه‌كانمان، مافه مه‌ده‌نی و ئازادییهكانمانه".