Firdevs Yüksel
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٩ دۆلار و ٣٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٩ دۆلار و ٣١ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٩ دۆلار و ٢٨ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٤وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٢ بەرزبووەتەوە و به ٦٩ دۆلار و ٣٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٦ دۆلار و ١٢ سەنت فرۆشرا.
پێشبینیی کەمبوونەوەی نەوتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئەمریکا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا بووەتەهۆی زیادبوونی داخوازی لەسەر نەوت، ئەوەیش کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا (EIA)، ئەمڕۆ داتا فەرمییەکانی یەدەگی نەوتی عەمبارکراو بڵاودەکاتەوە، ئەگەر ئاماژە بە دابەزینی یەدەگەکان بکات ئەوا چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت.
لە هەفتەی رابردوودا، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٦٠٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە، ئەوە لە کاتێکدایە وا پێشبینی دەکرا دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات.
لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ژمارەیەک وڵات، بەتایبەتی هیندستان کە سێیەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، نیگەرانی ئەوەی دروستکردووە کە ئەوە کاریگەری نەرێنیی هەبێت لەسەر خواست لەسەر نەوت و رەنگە ئەوەیش ببێتە هۆی دابەزینی نرخەکەی.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٢ هەزار و ٣١٥ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٧٨٠ کەسیش بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بۆ ٦٩ دۆلار و ٩١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت بۆ ٦٩ دۆلار و چوار سه‌نت بمێنێته‌وه.