Emre Gürkan Abay
02 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2015
بەگوێرەی زانیارییەكانی فەرمانگەی ئاماری رووسیای فیدراڵ، ئابووری رووسیا لەچارەكی یەكەمی ساڵی ٢٠١٥ لەسەدا ٢،٢ كورتی هێناوە، لەچارەكی دووەمیشدا لەسەدا ٤،٦ و لەچارەكی سێیەمیشدا هاوشێوەی هەمان قۆناغی ساڵی پار لەسەدا ٤،١ كورتی هێناوە.
سەرۆكی بەشی ئابووری جیهانی لەزانكۆی حكوومی مۆسكۆ كە سەر بەوەزارەتی دەرەوەی رووسیایە پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەلێسكاندەر بوڵاتۆڤ، لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی پێشبینییەكانی بۆ ئابووری رووسیا لەساڵی داهاتوودا، ئاماژەی بەوەدا كە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ئابووری رووسیا ساڵێكی درەوشاوە نابێت.
بوڵاتۆڤ بەسەرنج راكێشان بۆ پێشبینی چاودێریكردنی نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ دەورووبەری ٥٠ دۆلار لەلایەن پایەبەرزانی رووسیا یان سندووقی دراوی نێودەوڵەتییەوە، گوتی: "بەو هۆیەوە رووسیا تەنها دەتوانێت تێكڕای بەرهەمی لەساڵی ٢٠١٦ تەنها بۆ ٠،٧ بەرزبكاتەوە، چی سندووقی دراوی نێودەوڵەتیشە پێشبینییەكی رەشبینانەیە كە چاوەڕێ دەكرێت لەسەدا ٠،٦ بێتە خوارەوە".
بوڵاتۆڤ ئاماژەی بەوەش كرد كە بەهۆی گوشاری نەرێنی ئابووری بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت رووسیا لەخەرجییەكانی كۆمەڵایەتی باش دەستی پێوەبگرێت و، گوتی: "بۆ وێنە لەكەرتی پەروەردەدا لەسەدا ٧،٩ و لەكەرتی تەندروستیشدا لەسەدا ١٠، ٩ لەبواری خزمەتگوزاری میوانداری و كاری كۆمەڵایەتیشدا لەسەدا ٤١ كەمبكرێنەوە".
بوڵاتۆڤ ئاماژەی بەوەشدا كە لەدەستپێكی قەیرانەكەوە تا ئێستا روبلی رووسی لە سەدا پەنجای بەهای خۆی لە دەستداوە، بۆیەش باجی سەر بەرهەمی هەناردە زیادكراوە، ئەوەیش رۆڵ دەبینێت لەپڕكردنەوەی كورتهێنانی بوودجە و، گوتی: "نزیكەی ٦٦ ملیار دۆلاری سندووقی یەدەگی رووسیا و ٧٤ ملیار دۆلاریش سندووقی بیمەی كۆمەڵایەتی نیشتیمانی لەساڵی ٢٠١٦ كەلێنێكی باش پڕدەكاتەوە بۆ ئابووری رووسیا".
بوڵاتۆڤ تیشكی خستە سەر ئەوەی ئەو قەیرانە خاڵەكانی لاوازی ئابووری رووسیا پیشان دەدات و، گوتی: "حكوومەتی رووسیا بۆ چارەسەركردنی ئەو خاڵانە وەڵامێكی بڕاوە و پڕ وردەكاری پێ نییە".
مامۆستا لەبەشی ئابووری زانكۆی ئابووری نوێ ئۆلێگ شیبانۆڤ، ئاماژەی بەوەدا بەهۆی كۆسپ خستنە بەردەم كۆمپانیاكانی خۆرئاوا لەلایەن كۆمپانیاكانی رووسیا دووچاری كێشە و قورسی زۆر بوون و، گوتی: "لەنیوەی یەكەمی ساڵدا كەرتی وەبەرهێنان لەرووسیا بۆ لەسەدا هەشت دابەزیووە، كۆمپانیاكانی رووسیا بەهۆی ناشارەزایی كۆمپانیاكانی گەورە لەوەبەرهێنان دەترسن".
بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی وزە لەزانكۆی ئەورووپی سان پیتەرسبۆرگ شامیل یەنیكەیێف پێیوایە ساڵی داهاتوو بۆ ئابووری رووسیا سەختترین ساڵ دەبێت و، گوتی: "هاوكات لەگەڵ وەبەرهێناندا ساڵی داهاتوو بەچاوی خۆمان داكشانی نرخی نەوت دەبینین. بەهۆی بەردەوامی رەوشی قەیرانیش لەرووسیا چاوەڕێ دەكرێت ساڵێكی پڕ كێشە بێت بۆ ئابووری رووسیا".
جێگری سەرۆكی رێنسانس كاپیتاڵ ئۆڵێگ كۆزمین تیشكی خستە سەر ئەوەی بەهۆی رێگریكردن لەكۆمپانیاكانی خۆرئاوا، ساڵی داهاتوو پێ پڕ نەكرانەوەی پێداویستیەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی رووسیا و مەرجەكانی نەرێنی بەچاوی خۆمان دەبینین. كوزمین باسی لەوە كرد رووسیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ناتوانێت خواستی نێوخۆی پڕ بكاتەوە. پێشبینی ئەوەش دەكات لەبواری پیشەسازیدا رووسیا ئەمساڵ كە لە سەدا ٣،٤ كورتی هێناوە، بۆ ساڵی داهاتوو بەرزی بكاتەوە بۆ لە سەدا ٠،٨.
بەمەبەستی راگرتنی چالاكییەكانی سەربازی رووسیا لەئۆكراینا، وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا و ئەمریكا راستەوخۆ ئابووری رووسیایان كردە ئامانج و پشتیان لەوەبەرهێنان لەگەڵ رووسیا كرد.
لەكاتێكدا لەئاكامی ئەو وەبەرهێنانەدا كەرتەكانی بانكی، وزە و بەرگری رووسیا كڕینی یەكە لەكۆمپانیاكانی خۆرائاوا لەلایەن كۆمپانیاكانی رووسیاوە قەدەغە كردووە. كۆمپانیاكانی خۆرئاواش لەزۆربەی بوارەكان پەیوەندییەكانی ئابوورییان راگرتووە یان دوایانخستوون.
رووسیا یەكێكە لەوڵاتە گەورەكانی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سرووشتی، بڕی دەستكەوتی لەفرۆشتنی ئەو سەرچاوانە لەساڵی پار، رێژەی لەسەدا ٦٨ی داهاتی گشتی وڵاتی پێك دەهێنا. دابەزینی نرخی نەوت بۆ ١٠ دۆلار، داهاتی گۆڕینەوەی دراو لەرووسیا ٢٠ ملیار دۆلار دادەبەزێت.
رووسیا ئەمساڵ بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بوودجەكەی لە هەشت مانگدا ناچار بووە نزیكەی ١٣ ملیار دۆلار لەسندووقی یەدەگ خەرج بكات.