Sibel Morrow
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٢ دۆلار و ١٠ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٧٠ دۆلار و ٩٦ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٧١ دۆلار و ٤٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٧ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٩٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و به ٧٢ دۆلار و ١٠ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٨ دۆلار و ٧٠ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٢٤ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٦٣ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧١ دۆلار و ٢١ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥٧ سەنت بمێنێتەوە.