Emre Gürkan Abay
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2021
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی "حكوومه‌تی كاتی"ی ئه‌فغانستاندا ناكات كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه دامه‌زرێندراوه.
پێسكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌خت له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه بۆ میدیاكاران دوا.
پێسكۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نازانن چ جۆره پێشهاتێك له‌ئارادان له‌باره‌ی بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تیرۆر له ئه‌فغانستان، گوتی: "بۆیه بۆ ئێمه گرنگه ئیداره‌ی نوێی ئه‌فغانستان له‌مباره‌یه‌وه چ جۆره هه‌نگاوێك ده‌نێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا كه داخۆ رووسیا به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی "حكوومه‌تی كاتی"ی ئه‌فغانستاندا ده‌كات كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه دروست كراوه و رێوڕه‌سمه‌كه له ١١ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه ده‌چێت، پێسكۆڤ گوتی: "نه‌خێر رووسیا به هیچ جۆرێك به‌شداری تیادا ناكات".