Ebru Şengül Cevrioğlu
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٧٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٢٣ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٨:٥٩، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٣٣ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٥ دۆلار و ٤٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار ٢٠ سەنت فرۆشرا.
پلانی فرۆشتنی نەوتی یەدەگی ستراتیجیی ئەمریکا و ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان لە کەنەدا بە بوونە هۆی نیگەرانی لە ئەگەری کەمی خستنەبازاڕی نەوتدا، رۆڵیان هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها هاتنەوەخۆی ئابووری چین کە گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتە لە جیهان لە دوای هەڵگرتنی سنووردارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەندرێت.
لە لایەکی دیکەیشەوە بڕیاری ئۆپیک پڵەس کە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک هاتووە بۆ کەمکردنەوەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا لە مانگی ئایاردا، بە بوونە هۆی نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوتدا، رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٦ دۆلار و ١٥ سەنت بۆ ٧٧ دۆلار و ٠٨ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٨٩ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٥٦ سەنت بمێنێتەوە.