Mohammad Farid Mahmoud Abdullah
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی ئەگەری خستنەڕووی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا لە لایەن ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا دابەزینی تۆمارکرد و بە ٧٧ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ھاوکات لەئێستادا لە بازاڕەکاندا ترسی ئەوە ھەیە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەپاندنی گەڕی دووەمی سزاکان لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا کە بڕیارە لە شەش مانگی تشرینی دووەمی داھاتوودا بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ خاوی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە.
لەوانەیە ھەر بە ھۆی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکاوە، بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ئۆپێک بۆ سێ ملیۆن و ٨٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزێت کە ئەمەش وا دەکات خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا کەم ببێتەوە.
لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا دابەزی و بە ٧٧ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێکراوە.
ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکاش لە بازاڕەکاندا دابەزینی تۆمارکرد و بە ٦٩ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێکراوە.