Zeynep Beyza Kılıç
28 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٥٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و هەشت سەنت و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٧٩ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٩، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٢٥، دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٣ دۆلار و ٥٨ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار ٩١ سەنت فرۆشرا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی. دەرخستەی دۆلاری ئەمریکی کە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەخاتەڕوو، بەراورد بە نرخی داخستنی رۆژی دووشەممە لەسەدا ٠،٤٧ زیادی کرد و کاتژمێر ٠٩:٤٩ گەیشتە ١٠١،٥٦٧.
لە لایەکی دیکەوە داتاکان کە دەریدەخەن ئابووری ئەمریکا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا لە سەرووی پێشبینییەکانەوە گەشەی سەندووە، دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە. دوێنێ وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا رایگەیاند کە ئابووری وڵات لە ماوەی مانگی نیسان تا مانگی حوزەیران بە رێژەی لەسەدا ٢،٤ لەسەر ئاستی ساڵانە زیادی کردووە.
گەشەسەندنی ئابووری ئەمریکا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، دەریدەخات کە رەنگە خواستی نەوتیش لەمساڵدا زیاد بکات.
هەروەها سەرنجەکان لەسەر کەمبوونەوەی دابینکردنی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا. پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا دابینکردنی نەوتی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە. نیگەرانییەکانی دابینکردن کە بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەوە دروست بووە، دابەزینی نرخەکان سنووردار دەکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٦٣ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٧٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٢٥ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت بمێنێتەوە.