Ebru Şengül Cevrioğlu
22 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٧ دۆلار و ٨٨ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٦ دۆلار و ٧٢ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٤، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ١،٨ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٩٤ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٨ دۆلار و ٧٧ سەنت فرۆشرا.
ناڕوونییەکان لەبارەی بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت بە سوو بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو، پچڕانی تەزووی کارەبا لە ژمارەیەک ناوچە لە چین و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە کە بووەتە هۆی ئەوەی کڕینی نەوت گرانتر لەسەریان بووەستێت؛ گوشاریان خستووەتە سەر نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٩٨ دۆلار و ٣١ سەنت بۆ ٩٩ دۆلار و ٩١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٤ دۆلار و ٦٨ سەنت بۆ ٩٢ دۆلار و ٦٥ سەنت بمێنێتەوە.