26 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2020
بۆینس ئایرس - AA
دووه‌م كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له كۆی ئه‌و پێنج كهشتیهیهی ئێران ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلای كردووهن گه‌یشته سنووره ئاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن هێزی دهریاییڤێنیزوێلاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌ستكراوه به یاوه‌ری كه‌شتی به‌ناو "Forest" كه به بێ كێشه چووه‌ته سنووره ئاوییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
باس له‌وه كرا كه كه‌شتیه نه‌وت گهڵگرهكه رووی له به‌نده‌ری ئێلپالیتۆ-ی سه‌ربه ویلایه‌تی كارابۆبۆ كردووه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه هێزه‌كانی ئاسمانیی ڤێنیزوێلا یاوه‌ری كه‌شتیه‌كه ده‌كه‌ن تا ده‌گاته به‌نده‌ره‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر به ناوی "Fortune" گه‌یشته سنووره ئاوییه‌كانی ڤێنیزوێلا و به‌نده‌ری ئێلپالیتۆ و ده‌ستیكرد رۆكردنی نه‌وته‌كه‌ی.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ڕمی ئێران، بڵاویكرده‌وه كه پێنج كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر به‌ناوه‌كانی "Fortune", "Forest", "Faxon", "Petunia" و "Clavel" تێكڕا بڕی یه‌ك ملیۆن و ٥٣ هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نیان هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و ڤێنزوێلا به‌ڕێكه‌وتوون.
- بانگه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌و كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگرانه كه دژی بازرگانی نێوان ڤێنیزوێلا و ئێرانه
ڤێنیزوێلا كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتە لە جیهان، به‌هۆی سزاكانی سه‌ری و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه ناتوانێت به‌پێی پێویست پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی كار پێ بكات، ئێرانیش دووچاری ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یدا.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ مانگی رابردوو داوای هاوكاری له ئێران كرد به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌بێ سووته‌مه‌نی. له به‌رامبه‌ریشدا تاران پێنج كه‌شتی پڕ سووته‌مه‌نی بۆ ره‌وانه كرد.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه ئه‌و رێگریانهیان تاوتوێكردووه كه ده‌گیرێنه‌به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگرانه‌ی ئێران ره‌وانه‌ی ڤێنیزوێلای كردوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤێنیزوێلا، جۆرج ئاریازا له ١٤ی ئایاردا له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا گێچه‌ڵی به‌و كه‌شتییانه كردووه كه بانزین ده‌هێنن بۆ ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند ''ئه‌وه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مافه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلایه''.
له كاتێكدا تاران هۆشداریدا له‌باره‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی، حكوومه‌تی كاراكاسی-ش رایگه‌یاند كه هه‌ركاتێ كه‌شتییه‌كان گه‌یشتنه سنووره ئاوییه‌كان سوپای وڵاته‌كه‌ی پارێزگاریان لێده‌كات.