Zuhal Demirci,Rewa Mahmood Hasan
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی پێشهاتەکانی ڤێنیزوێلاوە رایگەیاند "ئێمە دژی هەر هەوڵێکی گۆڕینی حکوومەتە شەرعییەکانین بەرێگەی نا دیموکراسیانە".
چاوشئۆغڵو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرو لەهەژماری خۆی پەیامێکی لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و هەوڵە کودەتاکەی ڤێنیزوێلاوە بڵاو کردەوە و نیگەرانی خۆیانی لەبارەی ئەو هەوڵە دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئێمە دژی هەر هەوڵێکی گۆڕینی حکوومەتە شەرعییەکانین بەرێگەی نا دیموکراسیانە".
نووسیویشێتی کە "ئێمە لەپاڵ ئەوەداین کە کێشەکانی ئەو وڵاتە بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت. هەردەم لە پاڵ گەلی ڤێنیزوێلاداین".
- هەوڵی کودەتا
خوان گوایدۆ كە خۆی وەك سەرۆك راگەیاندووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێ خولەكی بانگەوازی لە هاووڵاتییان و سەربازان كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەر بڵاوكردەوە كە لەگەڵ گرووپێك سەرباز لەنزیك فڕۆكەخانەی سەربازیی لا كارلۆتای كاراكاسی پایتەخت تۆماری كردووە.
گرتەكە ماوەكەی سێ خولەكە و تیایدا گوایدۆ لەگەڵ گرووپێك سەرباز و لیۆپۆڵدۆ لۆپێزی چالاكی ئۆپۆزسیۆن كە لە ماڵەكەیدا دەستبەسەربوو لە بەردەم زرێپۆشێكدا دەردەكەوێت و بانگەواز لە سەربازان دەكات بە مەبەستی پاراستنی دەستوور بڕژێنە سەر شەقامەكان.
گوایدۆ گوتی: "بۆ هەڵساندنەوەی وڵات بۆ سەرپێی خۆی بە شێوەیەكی دیموكراسی، بانگەوازتان لێدەكەم راپەڕن. ئیدی كاتی هاتووە".
وهزیری بهرگری ڤێنیزوێلا، ڤلادیمیر لۆپێز رایگەیاند کە سوپای وڵاتهكهی دژی ئهو ههوڵی كودهتایه دهوهستنهوه كه به رابهرایهتی سهرۆكی ئهنجوومهنی نیشتمانی، خوان گوایدۆ كه خۆی وهك "سهرۆكی كاتیی" ناساندووه له ئارادایه.
ئیدارەی ئەمریکاش پشتگیری تەواوی لە هەوڵە کودەتاکەی ڤێنیزوێلا راگەیاندووە.