Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر – AA
ئەمڕۆ دووشەممە لە بۆرسەی ناوخۆی عێراقدا، دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ، ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا، بەم شێوەیە بوو:
١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٣٠٠ دینار فرۆشرا.
هەروەها ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٢٠٠ دینار کڕدرا.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار.
پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا، گۆڕانکاریی لە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بکات، بەوەی کە نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە هەزار و ٤٥٠ دینار دیاریی کرا، بەڵام فرۆشتنی بە بانکەکان بە هەزار و ٤٦٠ دینار دیاریی کرا، هەروەها فرۆشتنی بە هاووڵاتییان بە هەزار و ٤٧٠ دینار دیاریی کرا.