Sidar Can Eren
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
دێرسم- AA
دانیشتوانی گوندە شاخاوییەکانی پارێزگای دێرسم دەستیان بە کۆکردنەوەی گوێز کردووە.
لە چەند ساڵی رابردوودا، بەهۆی پشتیوانییەکانی دەوڵەت بۆ جووتیاران بەرهەمهێنانی گوێز لە پارێزگاکە زیادی کردووە.
- گوندنشینان بەشێوەی هەرەوەز گوێزەکان کۆدەکەنەوە، توێکڵە سەوزەکەی لێدەکەنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەبەر هەتاو هەڵیدەخەن تا وشکبنەوە. ( Sidar Can Eren - ئاژانسی ئانادۆڵو )
گوندنشینان بەشێوەی هەرەوەز گوێزەکان کۆدەکەنەوە، توێکڵە سەوزەکەی لێدەکەنەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک لەبەر هەتاو هەڵیدەخەن تا وشکبنەوە.
دواتر گوێزەکان دەکرێنە پاکەتەوە و بۆ فرۆشتن رەوانەی شار و شارۆچکەکانی دەورووبەر دەکرێن.
گوێزی دێرسم بەهۆی تەنکی توێکڵەکەی و ناسکی کاکڵەکەی نرخی لە گوێزەکانی دیکە گرانترە، هەروەها لەسەر خوانی بەیانیان و لە دروستکردنی شیرنەمەنیدا بەکاردەهێندرێت.
یەکێک لە گوندنشینانی سنووری کارگێڕی پارێزگای دێرسم، هاووڵاتی نوری یڵدز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بەرهەمهێنانی گوێز کارێکی سەختە و گوتی: "تا بەرزترین خاڵی دارگوێزەکان سەردەکەوم کە بەرزی هەر یەکێکیان ١٠ مەترە، بۆ خۆپارێزیش گوریس بەکاردەهێنم. لەئێستادا کە گوێزەکان پێگەیشتوون ورچ زۆر دێنە ئەم ناوچەیە، ئێمەش بۆ پاراستنی دارگوێزەکان بە قرمید دەورەمان داون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر ورچ زیان بە دارگوێزەکانمان دەگەیەنێت".