1 23
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، ئێوارەی دوێنێ زانیاریی هەواڵگریی سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک پێگەی چەکدارانی پەکەکە لە چۆڵەوانییەکانی دەورووبەری شاری دێرسم، گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان.
لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییانەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا لەنێوان کاتژمێر ٢٠:٠٠-٢٠:٢٠ لە چۆڵەوانییەکانی دەورووبەری شاری دێرسم هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارەکان ئەنجامداوە و چوار پێگەی پەکەکەیان لەناوبردووە.