Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا لە دێرسم پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییاکان، لە کاتەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تیرۆریستان لە یەک کاتدا پەلاماری بنکەی جەندرمە و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی نەزمییەی سەر بە پارێزگای دێرسمیان دا.
لە پەلامارەکەش پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
لە ئێستادا سێ پۆلیسە بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستەکانیش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستی پێکرد.