Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
تاران - AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی (IMF)، کریستین لاگارد کۆبوویەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، حەسەن روحانی کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە ٧٣یەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکە، لەگەڵ کریستین لاگارد کۆبووەتەوە.
حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەکردووە وڵاتەکەی بایەخ بەوە دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سندوقە جیهانییەکانی دراو و سندوقی دراوی نێودەوڵەتییدا پەرەپێبدات و خوازیارە لە بەرەوپێشبردنی پرۆگرامە ئابوورییەکانی ئێراندا سوود لەو راوێژانە وەربگرێت کە لەگەڵ IMFدا ئەنجامیدەدات.
بەپێویستیشی زانیوە لە رووی دەرخستنی کاریگەریی کردەیی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی ئەوە نیشانبدات کە دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی ئابووریی وڵاتێکی ئەندامی وەک ئێراندا.
لای خۆشییەوە کریستین لاگارد باسی لەوەکردووە کە ئەرکی ئەوان بریتییە لەوەی پارێزگاریی لە سەقامگیریی دارایی لە جیهان و گەشەی ئابووریی بکەن و لە هاریکارییشیاندا لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبن لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەوەی لەو بارەیەوە بکەوێتە سەرشانیان.